ماكرۆن: لەبارەی ئیدلیبەوە لەگەڵ ڕووسیا هاوڕا نین

 ماكرۆن: لەبارەی ئیدلیبەوە لەگەڵ ڕووسیا هاوڕا نین
ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا، هەڵسەنگاندنی بۆ بارودۆخی ئیدلیب كردووە و ئاماژەی بەوە داوە ئەوان لەبارەی ئیدلیبەوە لەگەڵ رووسیا هاوڕا نین، بەڵام پەیوەندیشیان لەگەڵ دەبەستن.

هاوکات بە پێویستیشی زانی كە وڵاتانی ئەورووپا پەیوەندی لەگەڵ رووسیا ببەستن، چونكە هەردوو لا پێویستیان بە یەكتری هەیە.

ماكڕۆن لە كۆنفرانسی میونشن وتارێكی پێشكەش كرد و لەوێدا باسی لە گرنگیی رووسیا كرد بۆ ناوچەكە و پێی باش بوو كە ئەورووپا پەیوەندییەكی ستراتیژیی لەگەڵ رووسیا ببەستێت، هەروەها ئاماژەی داوە كە ئەگەرچی لەبارەی ئیدلیبەوە لەگەڵ رووسیا هاوڕا نین، بەڵام دەكرێت پەیوەندییان لەگەڵ ببەستن.

ماكرۆن باسی لە كۆچبەرانیش كرد، كە كێشەیەكی گەورەن بۆ ئەورووپا، بۆیە داوای كردووە ئەو پرسە چارەسەر بكرێت و رێگە لە شەپۆلی هاتنی ئاوارە بۆ ئەورووپا بگێرێت.

فەڕەنسا ئەندامی ناتۆ و هاوپەیمانی توركیایە، بەڵام ماكرۆن بە هیچ شێوەیەك باسی لە هاوكاری و پاڵپشتیكردنی توركیا نەكرد، بەڵكوو بە ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەوەدا بوو توركیا لەناو خاكی سووریا بچێتە دەرەوە.









باسنيوز
Top