حەفتەر: تا لیبیا لە گرووپە چەكدارەكان پاك نەكەینەوە ئاگربەست و ئاشتی نابێت
ئاژانسی (سپۆتنیك)ی رووسی بڵاوی كردووەتەوە، كە حەفتەر لە وتارێكدا لە شاری (بنغازی) لە لیبیا، باسی لە هێرشی سوپاكەی كردووە بۆ تەرابلووس و گوتوویەتی كۆنتڕۆڵكردنی تەرابلووس لەسەر كات وەستاوە، چونكە پێشڕەوییەكی زۆریان كردووە.
هەروەها حەفتەر گوتوویەتی كە بە هیچ شێوەیەك باس لە ئاشتییەكی بەردەوام و ئاگربەست ناكەن، تا لیبیا بە تەواوی لە گرووپە چەكدارەكان پاك نەكەنەوە.
لە وتارەكەیدا حەفتەر هێرشی كردووەتە سەر توركیا و، تۆمەتباری كردوون كە سەربازی بە پارەیان ناردووەتە تەرابلووس تا دژی گەلی لیبیا و سوپای نەتەوەیی لیبیا بجەنگن، بۆیە بەڵێنی داوە كە هەژموونی توركیا لە لیبیا بە تەواوی كۆتایی پێ بهێنێت.
باسنيوز
