زەریف: دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، ئێران و ئەمریکا لە لێواری جەنگدابون

زەریف: دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، ئێران و ئەمریکا لە لێواری جەنگدابون
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی قودس پەیوەندییەکانی نێوان تاران و واشنتن کەوتونەتە لوتکەی گرژیی و لێواری جەنگ، دەشڵێت "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە تەکگرتوەکانی ئەمریکا هۆکاری گرژییەکان بوە".

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بە کەناڵی "NBC"ی ئەمریکی راگەیاندوە، دوای ئەوەی واشنتن لە "پرۆسەیەکی تیرۆریدا" و لە رێگەی فرۆکەوە قاسم سولەیمانی فەرماندەی قودسی ئێرانی کردە و ئامانج بوە هۆی کوژرانی ناوبراو، پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا لە لێواری جەنگێکدابون، چونکە واشنتن لەسەر بنەمای زانیارییە "چەوت و بێئاگاییەکانی خواستی ئەوەی هەبو ناوچەکە بەرەو لوتکەی توندوتیژی بەرێت".



ئەمریکا لە کات و شوێنێکی هەڵەدا کارێکی هەڵەی ئەنجامدا


ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەمریکا لە کات و شوێنێکی هەڵەدا کارێکی هەڵەی ئەنجامدا، ئەوەش ئاستەنگییەک بو کە ئێمە نەماندەتوانی کۆنتڕۆڵی بکەین، دەبێت خەڵکی بەرپرسیاریەتی کارەکانیان هەڵبگرن و ئەوانەی یەکەمجار هەڵەکەیان کردوە دەبێت هەوڵیش بۆ چاکردنەوەی بدەن".



تاران وەڵامێکی گونجاوی نامە هەڕەشەئامێزەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای داوەتەوە


لەبارەی ئەو نامەیەش کە سەرەتای ئەمساڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاڕاستەی ئێرانی کرد و تارانیش بە توندی وەڵامی دایەوە، زەریف ئەوەی خستوەتەڕو "نامەکەی پۆمپیۆ بە شێوازی هەڕەشەئامێز نوسرابو، ئێمەش وەڵامێکی گونجامان دایەوە".






خەندان
Top