ملیاردێرێکی سعودی داوای لادانی پیتێک لە وڵاتانی کەنداو دەکات
داواکاری خۆم بۆ لادانی پیتی (ة) لەسەر ناوی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی نەک "العربية" دوبارە دەکەمەوە
وەلید بن تەڵاڵ ملیاردێری سعودی لە پەرەی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "جارێکی دیکە هەمان داوکاری 32 مانگ لەمەوبەری خۆم بۆ لادانی پیتی (ة) لەسەر ناوی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی نەک "العربية" دوبارە دەکەمەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بە لادانی ئەو پیتە ناوەکە دەبێتە ئەنجومەنی وڵاتانی کەنداوی عەرەبی، کە ئەوەش بۆچونی منە 100%".
وڵاتانی کەنداو روانگە و سیاسەتیان بۆ کێشەکانی ناوچەکە جیاوازە
داواکاری بۆ لادانی پیتێک لەلایەن ئەو ئەندامە باڵایەی حکومڕانی سعودیە لە کاتێکدایە، ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو کە لە شەش وڵات پێکدێت، لە چەندین ئاستدا روانگەو سیاسەتیان بۆ کێشەکانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەکتری جیاوازە.
خەندان
