ئەڵمانیا: ئەمریکا، چین و روسیا رەوشێک لە بێ متمانەیی و نەبونی ئاسایش دروستدەکەن

ئەڵمانیا: ئەمریکا، چین و روسیا رەوشێک لە بێ متمانەیی و نەبونی ئاسایش دروستدەکەن
سەرۆکی ئەڵمانیا رەخنە لە سەرۆکانی ئەمریکا، چین و روسیا دەگرێت و رایدەگەیەنێت، ئەوان رەوشێک لە بێ متمانەیی و نەبونی ئاسایش لە جیهاندا دروستدەکەن.

فرانک ڤاڵتەر شتاینمایەر، سەرۆکی ئەڵمانیا لەوتارێکدا لە دەستپێکی کۆنگرەی ئاسایشی ساڵانەی میونخ، سەرکۆنەی چۆنێتی مامەڵەکردنی هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، چین و روسیای کرد لە کاروبارە نێودەوڵەتییەکاندا و رایگەیاند، ئەوان رەوشێک لە بێ متمانەیی و نەبونی ئاسایش لە جیهاندا دروستدەکەن.

روسیا هێزە سیاسییەکان و گۆڕانکارییە سنورییەکانی کیشوەری ئەوروپا دوبارە وەکو هۆکارێکی سیاسیی بەکاردەهێنێت


ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا هێزە سیاسییەکان و گۆڕانکارییە سنورییەکانی کیشوەری ئەوروپا دوبارە وەکو هۆکارێکی سیاسیی بەکاردەهێنێت، چینیش تەنها ئەو یاسا نێودەوڵەتییانە پەسەند دەکات کە دژ بە بەرژوەندییەکانی نەبن.

سەبارەت بە نزیکترین هاوپەیمانمان، ئەمریکا، ئەو وڵاتە لەژێر ئەم بەڕێوبەرایەتیەی ئێستایدا بیرۆکەی بونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەتدەکاتەوە


لەبارەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە، سەرۆکی ئەڵمانیا وتی، "سەبارەت بە نزیکترین هاوپەیمانمان، ئەمریکا، ئەو وڵاتە لەژێر ئەم بەڕێوبەرایەتیەی ئێستایدا بیرۆکەی بونی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رەتدەکاتەوە".

فرانک ڤاڵتەر رونیکردەوە، "ئەنجامی ئەمانەش، نەمانی متمانە و زیادبونی خۆپڕچەککردن و کەمبونەوەی ئاسایشە، هەمو ئەمانە دەبنە هۆی کێبڕکێیەکی نوێی خۆپڕچەککردن بە چەکی ناوەکی".



خەندان
Top