سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا بەتایبەتی لە بواری وزەدا کرا. هەروەها جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندی بازرگانی و رۆڵی وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.
وەزیری وزەی ئەمەریکا ئاماژەی بە پێشکەوتنی ئابووری هەرێمی کوردستاندا کرد و گوتی هەرێمی کوردستان بە هۆی لێهاتوویی سەرکردایەتییەکەی کاری موعجیزە ئاسایان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی پشتیوانیی ئەمەریکای کرد و گوتی هیوادارم هەماهەنگیمان زیاتر و بەردەوام بێت.
