ئەنكەرا: هەموو ڕێوشوێنێك لە ئیدلیب دەگرینە بەر
ئەم لێدوانەی ئاكار لە كاتێكدایە ئەمڕۆ توركیا هێزێكی گەورەی كۆماندۆی رەوانەی ئیدلیب كردووە، ئەمەش بۆ پشتیوانیكردن لە هێزە داگیركەرەكانی ئەم وڵاتە لەسەر خاكی سووریا.
ئاكار ئەمڕۆ رایگەیاند وڵاتەكەی هەموو ڕێوشوێنێك لە دژی ئەو لایەنانە دەگرێتە بەر كە وابەستەی ئاگربەستی ئیدلیب نابن، تەنانەت هێزە توندڕەوەكانیش، ئەنكەرا هەموو لایەك ناچار دەكات پەیوەستی ئاگربەست بن.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە سوپای توركیا هێزی پشتیوانی كۆماندۆی ره‌وانه‌ی خاڵه‌كانی چاودێری كرد له ئیدلب.
هێزه‌كانی كۆماندۆ كه له یه‌كه جۆراوجۆره‌كانی توركیاوه ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌ی رێحانڵی سه‌ر به پارێزگای هاتای كراون له لای یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر سنوور ماوه‌یه‌ك چاوه‌ڕێیان كرد و ئاماده‌كارییه‌كانیان ته‌واو كردووە بۆ چوونە ناو خاكی سووریا.
له لایه‌كی دیكه‌وه چەند سه‌كۆیەكی مووشه‌كی نوێ له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له‌سه‌ر سنووری سووریا جێگیر كران.
ئەمەش لە كاتێكدایە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شەڕی نێوان ڕژێمی ئەسەد لە سووریا و سوپای داگیركاری توركیا گرژتر دەبێت، لەم نێوانەشدا رووسیا ڕژدە لەسەر پشتیوانی ڕژێمی ئەسەد و پێدەچێت نێوانی ئەنكەرا و مۆسكۆش بەرەو قۆناخێكی خراپ بچێت.
باسنيوز
