دەسەڵاتی ترەمپ سنووردار دەكرێ
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پیران دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارەكە دەدات و ئەوەش بۆ دوورخستنەوەی ئەمریكایە لە ئەگەری راگەیاندنی جەنگ دژ بە ئێران، بە تایبەت كە ئەنجوومەنەكە ترسی لەوە ھەیە ترەمپ بەبێ گەڕانەوە بۆ كۆنگرێس، بڕیاری جەنگ دەربكات.
ھاوكات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە تویتێكدا داوای لە كۆمارییەكانی ئەنجوومەنی پیران كردووە، دەنگ بە پڕۆژە بڕیارەكە نەدەن، لە تویتێكدا نووسیویەتی، بۆ ئاسایشی وڵاتەكەمان زۆر گرنگە ئەنجوومەنی پیران دەنگ بە پڕۆژە بڕیاری دەسەڵاتی جەنگی دژی ئێران نەدات .
K24
