ئەردۆغان هەڕەشەی توند لە ڕژێمی ئەسەد دەكات
ئەمڕۆ ١٢ی ٢ی ٢٠٢٠ لە وتارێكیدا لەناو پەرلەمانی توركیا، رەجەب تەییب ئەردۆغان هەڕەشەی توندی لە سوپای بەشار ئەسەد لە ئیدلیب کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئەو ئاماژەی بەوەش دا كە تەنیا بە قسە نا، بەڵكوو لە مەیدانی شەڕدا سەیری رووداوەكان دەكەین و بە گوێرەی ئەو جموجۆڵانەی بەرامبەر سەربازی توركیا دەكرێت ئەوان وەڵام دەدەنەوە.
گوتیشی: "دەمەوێت لێرەوە پێتانی بڵێم و با رژێمی سووریاش باش گوێ بگرێت، لەمەودوا بچووكترین جموجۆڵی سەربازیمان بەرامبەر بكەن لێیان نابوورین، دەبێ بشزانن كە خوێنی شەهیدەكانمان بە فیڕۆ ناڕوات و هەروا بە ئاسانی لێیان خۆش نابین".
ئەردۆغان داكۆكی لە مانەوەی هێزەكانی توركیا لە ئیدلیب و دەورووبەری دەکات، چونكە وەكوو خۆی ئاماژەی بۆ دەكات، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سووریا لەوێ ماونەتەوە.
دەشڵێت هەر كاتێك گەلی سووریا گیانیان پارێزراو بوو، ئەوكات ٨٢ ملیۆن توركیش گیانی پارێزراو دەبێت.
باسنيوز
