روسیا و سوریا: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سه‌ر ئیدلیب 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون

روسیا و سوریا: به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سه‌ر ئیدلیب 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون
ده‌سته‌ی هاوبه‌شی ئه‌ركانی روسیاو سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سه‌ر ئیدلیبه‌وه‌، 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون و ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سوپای سوریاش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانه‌.

ده‌سته‌ی هاوبه‌شی ئه‌ركانی روسیاو سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایانگه‌یاند، چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كان له‌لایه‌ن سوپای سوریاوه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به‌ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه‌و كۆنتڕۆڵكردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ كراونه‌ته‌ ئامانج.

به‌هۆی هێرش و بۆردومانی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ له‌ئیدلیب ته‌نها له‌مانگی رابردودا 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون


ئاماژە بەوەشکراوە، به‌هۆی هێرش و بۆردومانی چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانه‌وه‌ له‌ئیدلیب ته‌نها له‌مانگی رابردودا 150 هاوڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.

چەکدارانی "ته‌حریر شام"و چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی سه‌ر به‌و گروپه‌ له‌ئاماده‌ییان له‌سوریا شكستیانهێناوه‌


ده‌سته‌ی هاوبه‌شی ئه‌ركانی روسیاو سوریا باس لەوەشدەکەن، چەکدارانی "ته‌حریر شام"و چه‌كداره‌ تیرۆرسته‌كانی سه‌ر به‌و گروپه‌ له‌ئاماده‌ییان له‌سوریا شكستیانهێناوه‌، له‌ هێرشه‌ هاوبه‌شه‌كانی سوریاو روسیاش وه‌ك قۆناغێكی سه‌ره‌تایی هه‌وڵیانداوه‌ گرژیی وئاڵۆزیه‌كانی ئیدلب كه‌مبكه‌نه‌وه‌.

ناوچه‌ی ئیدلیب ته‌نها ناوچه‌ی كۆنتڕۆڵنه‌كراوه‌ی سوریایه‌ و ماوه‌ی زیاتر له‌ دو مانگه‌ حكومه‌تی سوریا به‌پاڵپشتی هێزی ئاسمانی روسیا هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌دات، توركیاش پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات و به‌بیانوی راوه‌دونانی هێزه‌ كوردییه‌كان سنوری خاكی سوریای به‌زاندوه‌.

لە 25ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌سه‌د كه‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ پاڵپشتی ده‌كرێت، هێرشه‌ زه‌مینی و ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب له‌ باكوری سوریا چڕكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ توركیا 12 خاڵی چاودێری له‌و پارێزگایه‌ هه‌یه‌، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه‌، هه‌زاران هاوڵاتی ئه‌و پارێزگایه‌ ناچاربون ماڵه‌كانیان چۆڵبكه‌ن و به‌ره‌و سنوره‌كانی توركیا هه‌ڵبێن.










باسنیوز
Top