ژمارەی دانیشتوانی میسر 100 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
سه‌نته‌ری راپرسی و سه‌رژمێری میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له راپرسیه‌كدا دەرکەوتوە ژماره‌ی دانیشتوانی میسر 100 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندوه، ئه‌وه‌ش رێژه‌یه‌كی زیاترە له سروشتی ئه‌و وڵاته.
رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان 1.78% بوه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2018 رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان 1.87% بوه
ئاماژەی بەوەشکرد، له‌ساڵی 2019دا، رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان 1.78% بوه، له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2018 رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان 1.87% بوه.
لیوا خه‌یره‌ت به‌ره‌كات، سه‌رۆكی سه‌نته‌ری راپرسی و سه‌رژمێری میسر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ساڵی 2019 به‌خێراترین ساڵی زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوانی میسر داده‌نرێت كه ته‌نها له 216 رۆژی ئه‌و ساڵه‌دا یه‌ك ملیۆن كه‌س زیادیان كردوه.
به‌گوێره‌ی دوایین سه‌رژمێری 2017 ژماره‌ی دانیشتوانی میسر 95 ملیۆن كه‌س بون
به‌گوێره‌ی دوایین سه‌رژمێری 2017 ژماره‌ی دانیشتوانی میسر 95 ملیۆن كه‌س بون، بەڵام لە ئێستادا 100 ملیۆنی تێپەڕاندوە.
مسته‌فا مه‌دبولی، سه‌رۆك وه‌زیرانی میسر رایگه‌یاندوه، زیادبونی رێژه‌ی دانیشتوانی میسر په‌یوه‌سته به‌ئاسایشی نیشتمانیه‌وه.
خەندان-
