لایەنە سودانییەکان سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان رادەستی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

لایەنە سودانییەکان سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان رادەستی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.


لایەنە سودانییەکان سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەیان رادەستی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.

محەمەد فەککی، گوتەبێژیئەنجوومەنی دەستووریی سودان رایگەیاندووە، حکوومەتی سودان و لایەنە چەکدارەکانی دارفۆر رێککەوتون لەسەر رادەستکردنی تاوانبارانی جەنگ بە عومەر بەشیری سەرۆکی لەکار لادراویشەوە، بە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە لاهای.

دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی 2009 و 2010 و بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ دژ بە هاووڵاتییانی هەرێمی دارفۆر، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ عومەر بەشیری سەرۆکی ئەوکاتی سودان، دەرکرد.

دوای لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی سودان، سودان بەڕووی رۆژئاواوە کرایەوە و لایەنە سودانییەکانیش رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی ئەنجوومەنی سەروەری، تاوەکو ئامادەکاریی بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و عەبدولفەتاح بورهان، کە فەرماندەیەکی سەربازیی باڵای وڵاتەکەیە، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە دەکات.

رۆژی 11-4-2019، سوپای سودان لەسەر کار لادانی عومەر حەسەن بەشیری سەرۆکی وڵاتەکەی راگەیاند و بڕیاری زیندانیکردنی درا.

دوای لەسەرکار لادانی سەرۆکی وڵات، حزبەکەیشی لە دەسەڵات دوور خرایەوە و عومەر بەشیر و دەیان سەرکردە و بەرپرسی ئەو حزبەش خرانە زیندانەوە.





باسنیوز
Top