بەھۆی كۆرۆنا 94 كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا
كۆمسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چین، لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە، بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا 97 ھاووڵاتی دیكە گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو كەسانەی بەھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە بۆ ھەزار و 113 كەس بەرزبووەوە. كۆمسیۆنی تەندروستی چین، ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئاماری رۆژانەی وڵاتەكەیان ھەزار و 638 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كراون.
لەلایەكی دیكەوە، وەزیری تەندروستی ژاپۆن بڵاوی كردووەتەوە، 39 حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەنێو كەشتی گەشتیاری دایمۆند برینسس تۆماركراون، كە رێژەی تووشبووانی نێو كەشتییەكەی گەیشتە 174 كەس.
كەشتییەكە ھەفتەیەكە لە كەناراوەكانی ژاپۆن راگیراوە و لە ھۆنگ كۆنگەوە بەرێكەوتووە و سێ ھەزار و 711 سەرنشینی تێدایە.
K24
