ئیمارات دەرگایەک بەڕووی قەتەردا دەکاتەوە

ئیمارات دەرگایەک بەڕووی قەتەردا دەکاتەوە
دوای نزیکەی سێ ساڵ لە پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکان، ئیماراتی عەرەبیی یەکگرتوو دەرگایەک بەڕووی قەتەر دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2020، یەکێتیی پۆستەی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کە ئیمارات بڕیاری داوە دەست بە ئالوگۆڕی پۆست (بەرید) لەگەڵ قەتەر، بکاتەوە.

ئەو بڕیارە دوای کۆبوونەوەی یەکێتییەکە و نوێنەری فەرمانگەی پۆستەی هەرچوار وڵاتی سعودیە، قەتەر، بەحرێن و ئیمارات لە سویسرا، دراوە.

رۆژی 5.6.2017، بەهۆی بوونی پەیوەندیی قەتەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و پشتگیریکردنی رەوتی ئیخوان موسلیمین، هەر چوار وڵاتی سعودیە، میسر، ئیمارات و بەحرێن بڕیاریان دا هەموو پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە بپچڕێنن.

قەتەر نیمچەدوورگەیەکە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی کەنداوی عەرەبی. سنووری وشکانی تەنیا لەگەڵ سعودیە هەیە و لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن و ئێران سنووری ئاوی هەیە.










باسنيوز

Top