دوو تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ڕایانكرد
ڕاكردنی دوو كەسەكە، دانیشتوانی هۆنگ كۆنگی تووشی ترسێكی زۆر كردووە، خەڵك لە هەر شوێنێكدا وا دەزانن ڕووبەڕووی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە دەبنەوە، بەم هۆیەوە پۆلیس هێزەكانی راسپاردووە لە هەموو شوێنێكدا بە دوای دوو كەسەكەدا بگەڕێن.
ڕاكردنی ئەم دوو كەسە پێچەوانەی بڕیارێكی هەرێمی هۆنگ كۆنگە لەبارەی ئەو كەسانەی لە چینەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چوونەتە هۆنگ كۆنگ، چونكە بەپێی بڕیارەكە، هەموو كەسێكی لە چینەوە هاتوو بۆ هۆنگ كۆنگ، لە ترسی هەڵگرتنی ڤایرۆسەكە، بۆ ماوەی دوو هەفتە لە نەخۆشخانەدا دەستبەسەر دەكرێ.
چەند سەرچاوەیەكی هۆنگ پێیانوایە دوو كەسەكە بەراستی هەڵگری ڤایرۆسەكەن و هەندێكیشیان باوەڕیان بە پۆلیس كردووە كە دوو كەسەكە تەنها بە هۆی هاتنیان لە چینەوە، خراونەتە ژێر كۆنترۆڵی نەخۆشخانەوە.
بەپێی دواهەمین ئامار، تا ئێستە زیاتر لە 40 هەزار كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 910 كەسیش بە هۆی ڤایرۆسەكەوە مردوون.
باسنيوز
