99 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

99 كەسی دیكە بەھۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا

99 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و ژمارەی توشبووانیش بە ڤایرۆسەكە 40 ھەزار كەسی تێپەڕاند.

لیژنەی تەندروستی نیشتمانی چین ئاماری رۆژانەی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد، 99 كەسی دیكە لەو وڵاتە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەمەش رێژەی ئەو كەسانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 910 كەس.

ئاماژەی بەوەش كردووە، سێ ھەزار و 60 كەسی دیكە ڤایرۆسەكەیان گرتووە و بەمەش رێژەی ئەو كەسانەی ئێستا تووشی ڤایرۆسەكە بوونە، گەیشتە 40 ھەزار و 235 كەس لە تەواوی چین.

بەپێی ئامارەكان، ئێستا 40 ھەزار و 554 كەس لە 29 وڵاتی جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسەكەن و سێ ھەزار و 331 كەسیش لە ڤایرۆسەكە رزگاربوونە و چارەسەری پزیشكیان بۆكراوە.

ئەمڕۆ دوای دوو مانگ لە دەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەشێك لە كرێكارانی كارگە و فەرمانبەران كاریان دەستپێكردەوە و گەرانەوە سەر كار و حكوومەتی چینیش بەشێك لەو بەربەستانەی ھەڵگرتبوو، كە بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە گرتبوونیە بەر.







K24
Top