ترەمپ پێشنیازی کەمکردنەوەی یارمەتییە دەرەکیەکان لە بودجەی وڵاتەکەی دەکات
ترەمپ ساڵی رابردو هەوڵیدا یارمەتیە دەرەکییەکانی ئەمریکا کەمبکاتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ ساڵی رابردو هەوڵیدا یارمەتیە دەرەکییەکانی ئەمریکا کەمبکاتەوە، بەڵام کۆنگرێسی وڵاتەکە پێشنیارەکەی پەسەند نەکرد و رەتیکردەوە.
پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش ئەو پێشنیارەی ترەمپ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵادەست رەتبکرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش ئەو پێشنیارەی ترەمپ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە دیموکراتەکان تیایدا باڵادەست رەتبکرێتەوە، بەتایبەتی لەمکاتەدا کە ساڵی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکایە.
لە بودجەی پێشنیازکراو بۆ ساڵی 2021 خەرجی سەربازی لەسەدا 0.3 زیاد دەکرێت
بەرپرسەکەی ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، لە بودجەی پێشنیازکراو بۆ ساڵی 2021 خەرجی سەربازی لەسەدا 0.3 زیاد دەکرێت، بەمەش خەرجی سەربازی دەگاتە 740.5 تریلیۆن دۆلار.
خەندان
