ئێران پەردەی لەسەر جۆرە مووشەکێکی نوێی بالیستی لادا

ئێران پەردەی لەسەر جۆرە مووشەکێکی نوێی بالیستی لادا
هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، پەردەی لەسەر جۆرە مووشەکێکی نوێی بالیستی لادا و مەودای مووشەکەکە 500 کیلۆمەترە.

ژەنەراڵ ئەمیر عەلی حاجیزادە، بەرپرسی بەشی بۆشایی ئاسمانی لە سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی یەکشەممە پەردەی لەسەر جۆرە مووشەکێکی نوێی بالیستیی وڵاتەکەی لادا کە بەم دواییە تاقیکراوەتەوە.

حاجیزادە ئاماژەی بەوە کرد، مەودای مووشەکەکە 500 کیلۆمەترە، ئەوەش واتە 200 کیلۆمەتر زیارە لە مووشەکی بالیستیی فەتح کە پێشتر لەلایەن ئێرانەوە درووستکراوە.

هاوکات بە گوتەی حاجیزادە، تێچووی درووستکردنی ئەو مووشەکە لەگەڵ مووشەکەکانی دیکەی پێش خۆی بە رێژەی 50%کەمکراوەتەوە.
Top