لە ئەڵمانیا بەهۆی زریانەوە نزیکەی 100 گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێنرێنەوە

لە ئەڵمانیا بەهۆی زریانەوە نزیکەی 100 گەشتی ئاسمانی هەڵدەوەشێنرێنەوە
گوتەبێژی فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت رایگەیاند، بەهۆی زریان و گەردەلوولەوە نزیکەی 100 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکەیان هەڵوەشێنراوەنەتەوە.

هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەشتانە دەکاتە 8%ـی کۆی ئەو گەشتانەی لە رۆژێکدا لە فڕۆکەخانەکەوە دەکرێن.

بە گوتەی گوتەبێژی فڕۆکەخانەکە، رۆژانە نزیکەی هەزار و 200 گەشتی هاتن و چوون بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی فرانکفۆرت دەکرێن کە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی ئەڵمانیا.

زۆربەی ئەو گەشتانەی هەڵوەشێنراونەتەوە کەوتوونەتە دواینیوڕۆی رۆژی یەکشەممە و بڕیارە لەکاتێکی دیکەدا گەشتەکان بکرێنەوە.
Top