ڤایرۆسی كۆرۆنا 65 كەسی دیكەی كوشت
لە راپۆرتی رۆژانەیدا لیژنەی تەندروستی چین بڵاوی كردووەتەوە، 65 كەسی دیكە بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو كەسانەی تائێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 490 كەس.
ھەر بەپێی ئەو راپۆرتە سێ ھەزار و 165 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسەكە بوون و بەمەش رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسەكە تەنیا لە چین گەیشتە 24 ھەزار و 300 كەس. لە ھەموو جیھانیش ئێستا 24 ھەزار و 324 كەس ھەڵگری ڤایرۆسەكەن.
لەلایەكی دیكەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند، فڕۆكەی تایبەتیان ناردووەتە چین بۆ گەڕاندنەوەی ھاووڵاتییانیان. ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا داوای لە ھاووڵاتییانی كرد، ھەرچی زووە وڵاتی چین جێبھێڵن.
K24
