حزبەکەی ئەردۆغان بە لێشاوێکی گەورەتری پەنابەران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات

 حزبەکەی ئەردۆغان بە لێشاوێکی گەورەتری پەنابەران هەڕەشە لە ئەوروپا دەکات


پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا بە لێشاوێکی گەورەتری پەنابەران، هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات.

عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکەپە، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری تورکیا سەرۆکایەتیی حزبەکەی دەکات، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، وڵاتەکەی هەموو رێکارە دیپلۆماسییەکانی بۆ کۆتاییههێنان بە کێشەی سووریا گرتووەتە بەر.

عومەر چەلیک هەڕەشەی لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، بەوەی ئەگەر لە بابەتی پرسی ئیدلیب لە سووریا پشتگیریی تورکیا نەکەن، ئەوا ئەنقەرە رێگا بۆ لێشاوێکی گەورەتری پەنابەرانی نایاسایی لە جارانی رابردوو دەکاتەوە.

ئەو لێدوانەی چەلیک دوای ئەوە دێت، کە 13 سەربازی تورکیا بەهۆی هێرشێکی سوپای رژێمی سووریا لە ئیدلیب، کوژران و بریندار بوون.






باسنیوز
Top