كۆبونه‌وه‌یه‌كی "نهێنی" سێقۆڵی ئه‌مریكا، ئیسرائیل و ئیمارات ئاشكرا ده‌كرێت
ئاژانسی AXIOSی ئه‌مریكی بڵاویکردەوە، كۆبونه‌وه‌كه له رۆژی 17ی مانگی 12ی 2019 به‌ڕێوه‌چوه، تیایدا زنجیره‌یه‌ك پلانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ خراوه‌ته‌ڕو، جه‌ختیش له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئیسرائیل و ئیمارات كراوه‌ته‌وه.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌تایبه‌ت جارید كۆشنێر، راوێژكاری تره‌مپ رۆڵی باڵای هه‌بوه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا
ئاماژەی بەوەشکدوە، "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌تایبه‌ت جارید كۆشنێر، راوێژكاری تره‌مپ رۆڵی باڵای هه‌بوه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاژانسه، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رسێ وڵات بۆ هه‌نگاونان له‌دژی كۆماری ئیسلامی ئێران كراوه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش گفتوگۆ له‌باره‌ی رێكکه‌وتنێكی نوێ له نێوان ئیمارات و ئیسرائیل بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیران كراوه.
لایه‌نی ئه‌مریكیش راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مریكا و فیكتۆریا كوتس-ی جێگره‌كه‌ی و برایان هۆك راوێژكار و پسپۆری تایبه‌ت به‌كاروباری ئێران ئاماده‌بون
لایه‌نی ئه‌مریكیش كه رۆبه‌رت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مریكا و فیكتۆریا كوتس-ی جێگره‌كه‌ی و برایان هۆك راوێژكار و پسپۆری تایبه‌ت به‌كاروباری ئێران ئاماده‌بون.
له‌لایه‌نی ئیماراتیشه‌وه یوسف عه‌تیه، باڵیۆزی ئیمارات له‌واشنتن ئاماده‌بوه
له‌لایه‌نی ئیسرائیلیشه‌وه مئیر بن شبات، راوێژكاری ئاسایشی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماده‌بوه، له‌لایه‌نی ئیماراتیشه‌وه یوسف عه‌تیه، باڵیۆزی ئیمارات له‌واشنتن ئاماده‌بوه.
خەندان
