پوتین و ئەردۆگان پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
بەپێی میدیای فەرمی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی روسیا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە لەبارەی دۆخی سوریاو پەیوەندی هەردو وڵات گفوگۆیان کردوە.
تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەکارھێنانی مافی رەوای بەرگریکردن لەخۆی لە بەرامبەر ھێرشە ھاوشێوەکان
ئەردۆگان جەختی لەوە کردەوە، "تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەکارھێنانی مافی رەوای بەرگریکردن لەخۆی لە بەرامبەر ھێرشە ھاوشێوەکان".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەو هێرشەى لە سوریا كراوەتە سەر سوپاى توركیا، گورزی لە هەوڵە هاوبەشەكانمان بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە سوریا داوە".
لە پەیوەندییەكەدا هەردو سەرۆك، تاوتوێى دۆخى سوریا و لیبیا و پەیوەندییە دوقۆڵییەكانیان كردوە
ئەوەش خراوەتەڕو، لە پەیوەندییەكەدا هەردو سەرۆك، تاوتوێى دۆخى سوریا و لیبیا و پەیوەندییە دوقۆڵییەكانیان كردوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە سێی ئەم مانگە، لەئەنجامی بۆردومانێکی هێزەکانی سوپای سوریا بۆ سەر هێزەکانی تورکیا لە ئیدلب چوار سەربازی تورکیا کوژراون و نۆی دیکەش برینداربون.
سوپای سوریا سەرلەنوێ لە جەنگی پارێزگای ئدلیبدا لە بەرەوپێشچوندایە
روناگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئێوارەی دوشەممەی رابردو رایگەیاند، "سوپای سوریا سەرلەنوێ لە جەنگی پارێزگای ئدلیبدا لە بەرەوپێشچوندایە و لە رۆژهەڵاتی پارێزگاكەوە گوندی نیرب-ی كۆنتڕۆڵكردوە لەسەر رێگای نێودەوڵەتی ئوتوستراد حەلەب – لازقیە".
رێگەی سەرەكی نێوان حەلەب-لازقیە، كە بە رێگەی M4 ناسراوە، پێشتر بە "ناوچەی سەربازی كۆنترۆڵكراو لەلایەن هێزە سەربازییەكان و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە" ناوینرابو.
پێشتریش هەر روانگەی سوری لە راگەیەندراوێكیدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی هێرش و بۆردومانەكانی سوپای سوریا و بە هاوكاری روسیا بۆ سەر ئیدلیب و ناوچەكانی چواردەوری، 19 چەكداری سەر بە سوپای توركیا كوژراون، لە روبەڕوبونەوەكانی حەلەبیشدا سێ چەكداری ئێران كوژراون.
خەندان
