ئاكیف باقی، راوێژكاری پێشووی ئەردۆغان: سیاسەتی ئەنقەرە لە سووریا لە بەرژەوەندیی ڕووسیا و ئەسەد شكایەوە
ئاكیف باقی، راوێژكاری پێشووی ئەردۆغان، لە وتارێكدا كە لە رۆژنامەی (قەرار)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، رەخنە لە سیاسەتی حكوومەتی توركیا لەبارەی سووریاوە دەگرێت.
ئەو نووسەرە ئاماژەی بەوە داوە بە كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا، توركیایان هێنایە ناو یارییەكە و پاشان یارییان پێ كرد و بەكاریان هێنا.
ئاكیف باقی نموونە بە زنجیرەدرامای (عەشقی فەیسەل) دەهێنێتەوە، كە كارێكی وایان كرد گورگ و مەڕ بەیەكەوە یپاسە بكەن و پاشان ئەنجامەكەی لە بەرژەوەندیی گورگەكە كۆتایی هات.
باس لەوەش دەكات، كە تاكە ئامانجی رووسیا بۆ نزیكبوونەوە لە توركیا لەبارەی سووریاوە، پاراستنی یەكپارچەیی خاكی سووریا بووە، تەنانەت رووسیا هیچ كاتێك لەسەر داوای توركیا بە یەپەگەی نەگوتووە تیرۆریست، بەڵام بەو گرووپانەی توركیا هاوكاریان دەكات لە سووریا دەڵێت تیرۆریست، ئەمەش دەری دەخات كە رووسیا هیچ كات نەیویستووە لە سووریا لە بەرژەوەندیی توركیا كار بكات، رێككەوتنی ئاستانەش هەر فێڵێك بووە لە توركیا.
باسنيوز
