پنتاگۆن: هێزەکانی ئێران چیتر لە ئامادەباشی جەنگدا نەماون
هێزەکانی ئێران لەپاش بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمرکا لە عێراق، چونەتەوە رەوشی ئاسایی خۆیان
کینیس ماکینزی، فەرمادەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "هێزەکانی ئێران لەپاش بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەمرکا لە عێراق، چونەتەوە رەوشی ئاسایی خۆیان و چیتر لە حاڵەتی ئامادەباشیدا نەماون بۆ هەڵگیرسانی جەنگ".
لەگەڵ ئەوەشدا کە ئێران لە ئامادەباشیدا نییە بۆ جەنگ هێشتا مەترسی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لەلایەن ئەو وڵاتەوە هەر بونی هەیە
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەگەڵ ئەوەشدا کە ئێران لە ئامادەباشیدا نییە بۆ جەنگ هێشتا مەترسی ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لەلایەن ئەو وڵاتەوە هەر بونی هەیە، قورسە بتوانرێت پێشبینی جوڵە سەربازییەکان بکرێت، لەکاتێکدا پێشتر هێرشی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئارامکۆ لە سعودیە ئەنجامدا".
هەشتی مانگی رابردو سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە عێراق و هەریر لە نزیک پارێزگای هەولێر کە هێزەکانی ئەمریکای تیادایە، ئەوەش لە تۆڵەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران کەسێی هەم مانگ، لە بۆردومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا کوژرا.
خەندان-
