یەکەم حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆنگکۆنگ تۆمارکرا
كه‌ناڵی TVBی هۆنگگۆنگ بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یەکەم حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تۆماركراوه، كه ئه‌وه‌ش دوه‌م به‌دوه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له‌ده‌ره‌وه‌ی چین داده‌نرێت.
به‌رپرسانی ناوخۆی هۆنگگۆنگ ئاشكرایانكردوه، پیاوێك كه ته‌مه‌نی 39 ساڵ بوه، به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه.
تا ئێستا حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆنگکۆنگ، ژاپۆن، تایلاند، روسیا، ئوسترالیا، بریتانیا، فڕەنسا و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و 14 وڵاتی دیکە تۆمارکراوە، کۆی گشتی حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسەکە لەدەرەوەی چین گەیشتوەتە 20 کەس و کەسێکیش لە فلیپین بەو ڤایرۆسە گیانی لەدەستداوە.
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە لە چین، زۆرینەی وڵاتان جیهان گەشتەکانیان بۆ ئەو وڵاتە راگرتوە، بەوەش مەترسییەکی گەورە لەسەر پوکانەوەی کەرتی ئابوری ئەو وڵاتە دروستبوە، کە دوەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لەروی ئابورییەوە.
لەوبارەیەوە بانکی ناوەندی چین باسی لەوەکردوە، "بڕی 156 ملیار دۆلاریش تەرخان دەکات بۆ پاڵپشتی لە بوژانەوەی کەرتی ئابوری وڵاتەکەی، کە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە زیانی زۆری بەرکەوتوە".
خەندان
