راوێژکارێکی خامنەیی داوا لە هاووڵاتییان دەکا لە دژی سزاکانی ئەمریکا بە رۆژوو بن
راوێژکارێکی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە دژی سزاکانی ئەمریکا، بە رۆژوو بن.
لیوا حوسێن دەهقان، راوێژکاری عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری بەرگری، بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پێویستە ئێران رێگاکان و ئامرازەکانی دوژمنی خۆی بزانێ بۆ ئەوەی ئامادەبێ بۆ رووبەڕووبوونەوە.
لیوا حوسێن دەهقان هەروەها رایگەیاندووە، یەکێک لە رێگاکانی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن، وەک لە رێبازی ئایەتوڵڵا روحوڵڵا خومەینیی یەکەم رێبەری ئێراندا هاتووە، ئەوەیە، ئەگەر ئەمریکا سزا ئابوورییەکانی بەسەر ئێراندا توندتر کرد، ئەوا گەلی ئێران بە رۆژوو بێ، بۆ ئەوەی کاریگەریی سزاکان بەسەر وڵاتەکەیانەوە دیار نەبێت.
باسنیوز
