توركیا 200 ملیۆن لیرە هاوكاریی سەربازیی ئۆكرانیا دەکات

 توركیا 200 ملیۆن لیرە هاوكاریی سەربازیی ئۆكرانیا دەکات


بە بڕیاری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا، بڕیار درا كە بڕی٢٠٠ ملیۆن لیرەی توركی وەك هاوكاری بدرێتە كەرتی سەربازیی ئۆكرانیا تا بتوانن كەلوپەلی سەربازیی پێ بكڕن و بە كاری بهێنن.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كردەوە، رەجەب تەییب ئەردۆغان لە سەروبەندی سەردانی بۆ ئۆكرانیا، چەند كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا و لە چەند رۆژی داهاتوودا چەند گرێبەستێكی ئابووری و سەربازیش واژۆ دەكەن.

هەر بە گوێرەی هەواڵەكان، بە بڕیاری ئەردۆغان بڕی٢٠٠ ملیۆن لیرەی توركی وەك هاوكاریی سەربازی پێشكەش بە ئۆكرانیا كراوە، تا بتوانن بەو پارەیە كەلوپەلی سەربازیی پێ بكڕن.

چەند رۆژنامەیەكی توركیا، رەخنەی توندیان لە ئەردۆغان گرتووە، بەوەی توركیا باجی لەسەر هەموو شتێك زیاد كردووە و پارەی ئەو باجەش دەداتە وڵاتانی‌تر، لە كاتێكدا لە وڵاتی خۆی چەندین كەموكوڕیی زۆری هەیە دەكرا بەو پارەیە چارەسەری بكرایە.






باسنيوز
Top