سووریا ھێرشی كردە سەر سوپای توركیا
وەزارەتی بەرگری توركیا ئاشكرای كرد، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 4 سەربازیان لە ھێرشێكی سوپای سووریا بۆ سەر خاڵێكی چاودێرییان لە دەوروبەری ئیدلب كوژراون و 9 سەربازی دیكەش بریندار بوونە كە برینی یەكێكیان سەختە.
لەوبارەوە ئیبراھیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەڵێ "تۆڵەی كوژرانی سەربازەكانمان لە ئیدلب دەكەینەوە".
لەلایەكی دیكەوە، روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، توركیا لە دەرگەی سنووری كەفەر لوسین ێە باكووری ئیدلب، تەنیا دوێنێ 320 بارھەڵگر چەك و پێداویستی سەربازی و لۆجستی ناردووەتە سووریا كە بەرەو ئیدلب و حەلەب نێردراوە.
K24
