ترەمپ لەبارەی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەدوێت
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەمیانی چاوپێکەوتنێکی کورتدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند، "دەبینین چی رودەدات، ئێمە هەڕەشەی ڤایرۆسەکەمان نەهێشتوە".
ناتوانین هەزاران خەڵک وەربگرین کە لەوانەیە ئەم کێشەیەیان هەبێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرپرسانی ئەمریکا یارمەتییەکی ئێجگار زۆریان پێشکەشی چین کردوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ناتوانین هەزاران خەڵک وەربگرین کە لەوانەیە ئەم کێشەیەیان هەبێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەرپرسانی ئەمریکا یارمەتییەکی ئێجگار زۆریان پێشکەشی چین کردوە لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ ئەم نەخۆشیەدا".
ڤایرۆسی کۆرۆنا کە کۆتایی مانگی رابردو لە چین بڵاوبوەوە و دواتر چەند وڵاتێکی دیکەی جیهانی گرتەوە، لە ئێستادا هەڕەشە لە جیهان دەکات و تا ئێستاش زیاتر لە 259 کەس بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کە لە ماوەی 14 رۆژی رابردودا سەردانی چینیان کردوە و دەگەڕێنەوە وڵاتەکە، ئاڕاستەی یەکێک لەو حەوت فڕۆکەخانەیە دەکرێن کە بۆ پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە تەرخانکراون
بەپێی رێنماییە نوێیەکان ئەمریکا، ئەو هاوڵاتییە ئەمریکییانەی کە لە ماوەی 14 رۆژی رابردودا سەردانی چینیان کردوە و دەگەڕێنەوە وڵاتەکە، ئاڕاستەی یەکێک لەو حەوت فڕۆکەخانەیە دەکرێن کە بۆ پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە تەرخانکراون.
تا ئێستا سەرجەم ئەو توشبوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە بەڕەگەز چینین تەنها یەک کەس لە دەرەوەی وڵاتەکە گیانی لەدەستداوە
تا ئێستا سەرجەم ئەو توشبوانەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە بەڕەگەز چینین تەنها یەک کەس لە دەرەوەی وڵاتەکە گیانی لەدەستداوە، لەكاتێكیشدا لە 23 ناوچەی دەرەوەی چین توشبو بەو ڤایرۆسە تۆماركراوە، ئاماژە بەوەدەكرێت سەرجەمیان راستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ بەریەككەوتنیان لەگەڵ خەڵكی چین و بە دیاریكراویش شاری وهان هەبوە.
لە 31ی كانونی یەكەمی ساڵی رابردودا، رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە یەكەمین حاڵەتی گومانلێكراوی توشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی ئاگاداركراوەیەوە، ئەو ڤایرۆسەی كە ناوەكەی (nCoV-2019)ە.
خەندان
