خەڵکی توركیا 30٪ بەكارهێنانی كارەبا و گازی سروشتییان كەم كردووەتەوە
ئونال دەمیرتاش ئەندام پەرلەمانی جەهەپە، لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (سۆزجو)ی توركی، بەكارنەهێنانی گازی سروشتی و كارەبا وەك پێویست لە لایەن هاووڵاتیانەوە بە مەترسی دەزانێت، چونكە هاووڵاتیان بەم وەرزی سەرمایە پێویستیان بەوەیە خۆیان گەرم بكەنەوە بە گازی سروشتی، بەڵام بەهۆی ئەوەی مانگانە پارەیەكی زۆری كارەبا و گازی سروشتیان بۆ دێتەوە، بۆیە بەكاری ناهێنن.
ئەو ئەندام پەرلەمانە ئاماژەی داوە، كە هەندێك لە كۆمپانیاكانی گازی سروشتی لە توركیا، پلانیان دانەوە كە هاووڵاتیان پارەی گازی سروشتی مانگانە بكەنە قیست، تا بتوانن لە هەموو ژوورەكانیان بەكاری بهێنن و خۆیان گەرم بكەنەوە.
لە توركیا كەمترین مووچەی دوو هەزار و ٣٢٤ لیرەی توركیە، وەكوو ئەوەی ئابووریناسانی توركیا بەدواداچوونیان بۆ كردووە، ئەگەر لە مانگێكدا هاووڵاتییەك كەمترین مووچەی دوو هەزار و ٣٢٤ لیرە بێت، واتە ٢٥٪ی مووچەكەی دەداتە مانگانەی گازی سروشتی بۆ خۆ گەرمكردنەوە، چونكە بە لانیكەم مانگانە ٥٥٠ لیرەی توركی لە پسوولەی گازی سروشتی دێتەوە جگە لە كارەبا.
باسنيوز
