جارید کوشنەر، زاوا و راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ: چاوەڕوانی هەڵوێستی ئەرێنی لە فەڵەستینییەکان دەکەین
28ی مانگی رابردو، دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پلانی ئاشتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی فەڵەستین و ئیسرائیل راگەیاند، کە لە ژێر ناوی "رێککەوتننامەی سەدە" بڵاویکردەوە.
ئەگەر فەڵەستینییەکان رەزامەندیان لەسەر دانوستان دەربڕی، ژمارەیەک وەبەرهێنان لە وڵاتەکەیان ئەنجامدەدرێت، ژمارەیەک پڕۆژەی تێدا ئەنجامدەدرێت
جارید کوشنەر، زاوا و راوێژکاری دۆناڵد ترەم لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی MBC رایگەیاند، "ئەگەر فەڵەستینییەکان رەزامەندیان لەسەر دانوستان دەربڕی، ژمارەیەک وەبەرهێنان لە وڵاتەکەیان ئەنجامدەدرێت، ژمارەیەک پڕۆژەی تێدا ئەنجامدەدرێت و هەلی کاری تێدا دابیندەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "کۆمەڵگای نێودەوڵەتی پەیمانیانداوە بە پێشکەشکردنی یارمەتی بۆ فەڵەستینییەکان، بەڵام پێشتر دەبێت دڵنیا بکرێنەوە کە روبەڕوی هیچ کارێکی تیرۆرستی نابنەوە تێیدا، ئەگەر فەڵەستینییەکان بیانەوێت دەوڵەتێک دروستبکەن دەبێت پابەندی هەمو ئەو مەرجانەبن کە بۆ وڵاتانی جیهان دیاریکراوە".
بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی بەشنەکراوی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت
بەپێی پلانی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، قودس وەک پایتەختی "بەشنەکراو"ی ئیسرائیل قبوڵدەکرێت، لەبارەی سنورەکانی دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئۆرشەلیم دەبێتە پایتەختی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی قودسیش دەبێتە پایتەختی دەوڵەتێکی فەلەستینی.
راوێژکاری دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکرد، "شاری قودس کراوە دەبێت بەڕوی هەر کەسێکدا کە ویستی سەردانکردنی ئەو شوێنەی هەبێت، جا ئەو کەسە جولەکە یاخود مەسیحی یاخود ئیسلام بێت جیاوازی نابێت، هەروەها قودسی رۆژهەڵات کراوە بە پایتەختی فەڵەستین و ئیسرائیلیش رەزامەندی لەسەر ئەو پێشنیارە دەربڕیوە".
سازشکردنی فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان لەبارەی پڕۆسە ئاشتەواییەکە لەهەرە کارە گرنگەکانە بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر لەنێوان هەردولا
کوشنەر رونیکردەوە، "سازشکردنی فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان لەبارەی پڕۆسە ئاشتەواییەکە لەهەرە کارە گرنگەکانە بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باشتر لەنێوان هەردولا، ئیسرائیل کۆمەڵێک سازشی لەلایەن خۆیەوە ئەنجامداوە، لەنێوانیشیاندا رێگەدان بە ئامادەبونی مسوڵمانانە بۆ نوێژکردن لە قودسدا".
لەبارەی پەیوەندی نێوان سەرۆک ئەمریکا و ئیسرائیل، کوشنەر رایگەیاند، "گەلی ئیسرائیل متمانەی بە سەرۆکی ئەمریکا هەیە، بەهۆی ئەوەی کۆمەڵێک کاری باشی بۆیان ئەنجامداوە و وایکردوە ئاسایشی ئیسرائیل زیاتر پارێزراو بێت، پلانی ئاشتی ترەمپ هەلێکی گەورەیە بۆ فەڵەستینییەکان، و کاردەکات بۆ لێکنزیکردنەوەی ئیسرائیل و عەرەب".
جوڵانهوهی جهماوهری فهتح-ی فهڵهستینی داوای لهسهرجهم هاوڵاتیان و چین و توێژهكان کرد، لهههر شوێنێكی ئهو وڵاتهن دژی رێککەوتننامەکە بوهستنهوه
دوای راگەیاندنی "رێککەوتننامەی سەدە"، جوڵانهوهی جهماوهری فهتح-ی فهڵهستینی داوای لهسهرجهم هاوڵاتیان و چین و توێژهكان کرد، لهههر شوێنێكی ئهو وڵاتهن دژی رێککەوتننامەکە بوهستنهوه.
کوشنەر ئەوەشی خستەڕو، "لەو بڕوایەدام رێککەوتننامەی سەدە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ دروستکردنی کەشێکی ئاشتی لەنێوان هەردو لایەنەکەدا، فەڵەستینییەکان لە ئێستادا کۆمەڵێک شت رەتدەکەنەوە، کە بەوردی لە ناوەڕۆکەکەی نەگەیشتون، ئەوان دەیانەوێت دەوڵەتێک دروست بکەن، ئەو کارە زۆر ئاسان نابێت، ئاسان نییە ببیت بە دەوڵەتێکی وەک میسر، سعودیە و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".
خەندان-
