ناوەندێکی تایبەتمەند: زانیاری تایبەتی هەزاران هاوڵاتی عێراق بڵاوکراوەتەوە

ناوەندێکی تایبەتمەند: زانیاری تایبەتی هەزاران هاوڵاتی عێراق بڵاوکراوەتەوە
سەنتەری دیجیتاڵ میدیای عێراقی رایگەیاند، زانیاری تایبەتی هەزاران هاوڵاتی عێراق کە داواکاریان بۆ چونە حەج پێشکەشکردوە دزەی پێکراوە و داواش لە دامەزراوە حکومییەکان دەکات ئەو "هەڵە کارەستبارانە" رابگرن.

سەنتەرەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەستەی شەهیدانی عێراق کە دامەزراوەیەکی حکومییە ناوی سەرجەم داواکارانی کەسوکاری شەهیدانی لەسەر ماڵپەڕەکەی دزەی پێکراوە کە ژمارەیان 16 هەزار و 800 کەسن".

ئەوەش هاتوە، "سەنتەرەکەمان رۆژی 26ی کانونی دوەم بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر چاودێری ئەو هەڵەیەی کرد، دواتر پڕۆژەکە چارەسەرکرا و هەڵەکەش لادرا".



ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە پێکهاتون لە ناوی چواری، شوێنی دانیشتن، ژمارەی تەلەفۆ و ناوی کەسە نزیکەکانی


ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراونەتەوە پێکهاتوە "لە زانیاری تایبەتی کەسەکان وەکو ناوی چواری، شوێنی دانیشتن، ژمارەی تەلەفۆن ، کەسە نزیکەکانی، هۆزەکەی و راپۆرتی تەندروستی کە لایەنی دەرونی و عەقڵی روندەکاتەوە".

لەبارەی کاریگەری ئەو زانیاریانەش ئەوەخراوەتەڕو، زانیارییەکان مەترسی ئەوەیان لێدەکرێت لەلایەن گروپەکانی رفاندن و ئەو کەس و لایەنانەی لە رێگەی ئینتەرنێتەوە خەڵکی بێزار دەکەن بەکاربهێندرێت.




خەندان
Top