باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دەداتە فەڵەستینییەکان
کاردانەوەی یەکەمی فەڵەستینییەکان لە بارەی رێککەوتننامەی سەدەوە چاوەڕوانکراوبو
کیلی کرافت، باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتوەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "کاردانەوەی یەکەمی فەڵەستینییەکان لە بارەی رێککەوتننامەی سەدەوە چاوەڕوانکراوبو، بەڵام فەڵەستینییەکان دەتوانن دەربڕینی نیگەرانییەکانی خۆیان بۆ دانوستان بگۆڕن".
ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی نیگەرانییەکانیان لەبارەی "رێککەوتننامەی سەدە" بۆ نەتەوە یەکگرتوەکان جگە لە دوبارەبونەوەی ئەو ناکۆکییانەی کە بۆ ماوەی حەوت دەیەیەی رابردودا بەردەوامی هەبوە، "هیچ ئەنجامێکی دیکەی نابێت، دەبێت هەوڵ بدەین خۆمان لەو کارە بپارێزین و سود لە دەرفەتە وەرگرین کە بۆ ئاشتی پێشنیارکراوە".
28ی مانگی رابردو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پلانی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل راگه‌یاند، كه له ژێر ناوی "رێككه‌وتننامه‌ی سه‌ده" بڵاویكرده‌وه، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ریه‌ك له‌سعودیه‌و ئیماراتیش پشتیوانی پرۆژه‌كه‌یان كرد.
ریاز مەنسوڕ، باڵیۆزی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، "لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا مەحمود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین لەبارەی رێککەوتننامەی سەدەوە وتارێک لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکات، هیواخوازە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە دەنگ بە پڕۆژە یاسایەک بدەن".
ئەمریکا ئامادەیە ئاسانکاری بکات و رۆڵی نێوەنگیرببینێت لە دانوستانی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل لەبارەی نەخشەڕێگەی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ
کرافت وتیشی، "ئەمریکا ئامادەیە ئاسانکاری بکات و رۆڵی نێوەنگیرببینێت لە دانوستانی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیل لەبارەی نەخشەڕێگەی ئاشتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا".
باسی لەوەشکرد، "ئەگەر فەڵەستینییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەر هەوڵێک بۆ رێگریکردن لەپلانەکە بکەن، ئەوا کار بۆ پۆچەڵکردنەوەی ئەو هەوڵە دەدات بەهاوکاری دیپلۆماتکارانی ئەمریکا".
به‌پێی پلانی ئاشتی دۆناڵد تره‌مپ، قودس وه‌ك پایته‌ختی "به‌شنه‌كراو"ی ئیسرائیل قبوڵده‌كرێت، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، پلانه‌كه دوایین ده‌رفه‌ته بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
خەندان
