حکومەتی ترەمپ گەشتی شەش وڵات بۆ ئەمریکا قەدەغەدەکات

حکومەتی ترەمپ گەشتی شەش وڵات بۆ ئەمریکا قەدەغەدەکات
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا گەشتی هاوڵاتیانی شەش وڵات بۆ وڵاتەکەی قەدەغە دەکات، کە پێکهاتون لە نێجیریا، ئیریتریا، سودان، قیرغستان، تەنزانیا و میانمار.

دوێنێ هەینی حکومەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا گەشتی هاوڵاتیانی شەش وڵاتی بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا قەدەغەکرد، ئەوانیش نێجیریا کە گەورەترین وڵاتی ئەفریقایە، هەروەها ئیریتریا، سودان، قیرغستان، تەنزانیا و میانمار.

زۆرینە دانیشتوانی ئەو شەش وڵاتەی کە کرانە لیستی قەدەغەکراو لەگەشت بۆ ئەمریکا مسوڵمانن


زۆرینە دانیشتوانی ئەو شەش وڵاتەی کە کرانە لیستی قەدەغەکراو لەگەشت بۆ ئەمریکا مسوڵمانن، بەوەش کۆی گشتی ئەو وڵاتانەی کە کراونەتە لیستەکەوە گەیشتە 13 وڵات.

هەمو ئەو ڤیزانەی کە دراون بەو هاوڵاتیانەی نێجیریا، میانمار، ئیریتریا و قیرغستان کە هەوڵ دەدەن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بژین رەتدەکرێنەوە


بەپێی هەواڵێکی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی، "هەمو ئەو ڤیزانەی کە دراون بەو هاوڵاتیانەی نێجیریا، میانمار، ئیریتریا و قیرغستان کە هەوڵ دەدەن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بژین رەتدەکرێنەوە و کۆچکردنی پەنابەرانی سودان و تەنزانیاش بۆ ئەمریکا قەدەغەدەکرێت".

ئەو بڕیارە لە 22ی ئەم مانگەوە کاری پێدەکرێت، ئەو کەسانەی کە پێش ئەو کاتە توانیویانە ڤیزا وەرگرن، دەتوانن لە ئەمریکا بمێننەوە


بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، ئەو بڕیارە لە 22ی ئەم مانگەوە کاری پێدەکرێت، ئەو کەسانەی کە پێش ئەو کاتە توانیویانە ڤیزا وەرگرن، دەتوانن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بمێننەوە، ئەوانەش خوێنکاران و هەندێک لە بازرگانەکان و ئەو کارمەندانەی کە بەهرەی تایبەتیان هەیە دەگرێتەوە.

لەساڵی 2017ەوە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدات لیستی ئەو وڵاتانە فراوان بکات، کە گەشتی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان بۆ ئەمریکا قەدەغەکراوە، کە زۆرینەیان ئەو وڵاتانەن کە دانیشتوانەکەی مسوڵمانن، بەتایبەت وڵاتانی ئەفریقا.




خەندان
Top