کرماشان.. فڕۆکەیەکی موسافرهەڵگر لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانە لای دا

 کرماشان.. فڕۆکەیەکی موسافرهەڵگر لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانە لای دا


بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی موسافرهەڵگر لە جۆری ئەیرباس 319 کە لە تارانەوە بۆ کرماشان ڕۆیشتووە، لە کاتی نیشتنەوەدا تووشی کێشە بووە و لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانە لای داوە.

بە گوتەی ڕەزا جەعفەرزادە گوتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی ئێران، ئەو ڕووداوە نزیکەی کاتژمێر 6ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2020.2.1 لە فڕۆکەخانەی کرماشان ڕووی داوە و هۆکاری لادانی فڕۆکەکە لە ڕێڕەوی خۆی گرفتی تەکنیکی لە تایەی پێشەوەی بووە.

باس لەوە دەکرێت فڕۆکەکە 102 موسافیری تێدا بووە و هەموان سەلامەتن و هیچ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.

لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە تاران کە تێیدا ١٧٦ کەس گیانیان لەدەست دا، ئەمە چوارەمین ڕووداوی فڕۆکەوانییە کەلە فڕۆکەخانەکانی گورگان، ماهشەهر و کرماشان ڕوو دەدەن.












باسنيوز
Top