فرەنسا کەشتی جەنگی بۆ یارمەتی یۆنان دژی تورکیا ڕەوانە دەکات

فرەنسا کەشتی جەنگی بۆ یارمەتی یۆنان دژی تورکیا ڕەوانە دەکات
بە فەرمانی سەرۆکایەتی فرەنسا، کەشتی جەنگی بۆ سنورە ئاویەکانی دەریای ناوەراست رەوانە دەکرێت بۆ یارمەتی یۆنان دژی لەشکرکێشیە ئاویەکانی تورکیا لەو سنورەدا.

تاکە رێگا بۆ کۆتایهێنان بە جیاوازیەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراستد لەرێگای دادپەروەری نێودەوڵەتیەوەیە


لایخۆیەوە کریاکۆس میستۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان پیشوازیکرد لەو بڕیارەی ئیمانیۆل ماکرۆن کرد و وتی"تاکە رێگا بۆ کۆتایهێنان بە جیاوازیەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەراستد لەرێگای دادپەروەری نێودەوڵەتیەوەیە".

فرەنسا و یۆنان سەرقاڵی پێکهێنانی چوارچێوەیەکی بەرگری سەربای نوێن لەناوچەکەدا

"فرەنسا و یۆنان سەرقاڵی پێکهێنانی چوارچێوەیەکی بەرگری سەربای نوێن لەناوچەکەدا" میستۆتاکیس لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی هاوبەشیدا لەگەڵ ماکرۆن وای وت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فرەنسا هاوتا تورکەکە بە"بێ بەڵێن" تۆمەتبار کرد و وتی" ئەو بەڵێنانەی دابوی بە سەرکردەکانی جیهان سەبارەت بە لیبیا بەجێینەهێنان".

"لەچەند رۆژی رابردودا بینیمان کەشتی جەنگی تورکیا بە یاوەری بەکرێگیراوانی لە سوریاوە گەیشتنە خاکی لیبیا" ماکرۆن وای وت.

وتیشی" ئەمە لەژێرپێنانی ئەو بەڵێنەیە کە سەرکردەکانی جیهان لە بەرلین دایان بۆ پاشگەزبونەوە لە دەستوەردانەکانیان لەسیاسەتی ناوخۆی لیبیا".







خەندان
Top