توركیا.. خەڵک بەناوی پاراستن لە بوومەلەرزە ٣٤ ملیار دۆلار باجیان داوە
كەمال كلیچدارئۆغڵو سەرۆكی جەهەپە، لە وتارێكدا لەناو پەرلەمانی توركیا ئاشكرای كرد، كە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تاكوو ٢٠١٩ حكوومەتی ئاكەپە بڕی ٣٤ ملیار دۆلاری ئەمریكی وەكوو باج لەبری رێگریكردن لە بوومەلەرزە وەرگرتووە، بەڵام هیچ شتێكی بۆ ئەو بابەتە نەكردووە.
كلیچدارئۆغڵو لە درێژەی وتارەكەیدا ئاماژەی دا، ئەو پارە زۆرە وەرگیرابێت، ئەی هاووڵاتی مافی خۆی نییە بپرسێت كوا ئەو پارەیە و كوا ئەو پڕۆژانەی ئەنجامتان داوە بۆ هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی بوومەلەرزە؟
ئەگەرچی حكوومەتی توركیا بڕیاری داوە خانوو و باڵەخانەكانی خارپێت و مالاتیا چاك بكاتەوە، كە بەهۆی بوومەلەرزەوە وێران بوون، بەڵام كلیچدارئۆغڵو دەڵێت دەبوا بەپەلە بەو پارەیەی کە وەک باج لە هاووڵاتیانیان وەرگرتووە، هەموو پێداویستییەكی خەڵكی خارپیت و مالاتیایان دابین بكردایە.
باسنيوز
