پۆ‌مپێیۆ ورده‌كاری سیاسه‌تی واشنتن له عێراق و ئێران ئاشكرا ده‌كات
ئیلیۆت ئانگڵ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكا ئاشكرای كردووه كه مایك پۆمێیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رازی بووه به‌وه‌ی له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو دێته به‌رده‌م كۆنگرێس و روونكرده‌وه و ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ له عێراق و ئێران، ئاشكرا بكات.
ئه‌م دانیشتنه‌ی كۆنگرێس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی ئیداره‌ی تره‌مپ سنووردار بكه‌ن له ئه‌نجامدانی ئۆپەراسیۆنی تایبه‌تی له وڵاتانی دیكه به‌تایبه‌ت له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوشێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی.
K24
