دەقی ڕێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆشیی کۆرۆنا لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بڵاو کرایەوە

 دەقی ڕێنمایی خۆپارێزی لە نەخۆشیی کۆرۆنا لە خاڵە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بڵاو کرایەوە
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەقی ڕێنماییە خۆپارێزییەکانی بۆ دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان بڵاو کردەوە.



بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٠، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، دەقی ڕێنماییەکەی بڵاو کردەوە کە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندرووستیی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، کۆیە، ڕاپەڕین و گەرمیان) کراوە و تێیدا ئەو ڕێوشوێنانە دەستنیشان کراون کە لە ئەگەری گومان کردن لە بوونی هەر حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە بگیرێنە بەر.



باسنیوز
Top