سەرۆکی فەڵەستین هەڵوێستی خۆی لەبارە پلانەکەی ترەمپ بۆ ئاشتی دەخاتەڕوو
لە كاردانەوە بەرامبەر بە پلانی ئاشتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ كێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل كە بە گرێبەستی سەدە ناسراوە، مەحموود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین رایگەیاند، نە ئۆرشەلیم و نە مافەكانی گەلی فەڵەستین بۆ فرۆشتن نین.
ھاوكات پلانەكە بە پیلانگێڕیی ناودەبات و جەختیش دەكاتەوە، ھیچ دەوڵەتێكمان ناوێت بەبێ قودس یاخود ئۆرشەلیم.
لەلایەكی دیكەوە، سەلمان بن عەبدولعەزیز، پاشای سعوودیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەحموود عەباس، رایگەیاند، ھەڵوێستیان نەگۆڕە و پشتیوانی لە مافەكانی فەڵەستین دەكەن.
ھاوكات یەكێتی ئەوروپا پاڵپشتی خۆی بۆ پلانەكە دەربڕی و جۆسیپ بۆرێل، سەرۆكی دیبلۆماسیەتی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند، پلانەكە دەرفەتێكی نوێیە بۆ چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەی فەلەستین و ئیسرائیل .
دوێنێ سێشەممە، سهرۆكی ئهمهریكا، دۆناڵد ترهمپ، دهقی ناوهڕۆكی ئهو گهڵاڵهنامهیهی راگهیاند، كه له بارهی چارهسهری كێشهی فهلهستین – ئیسرائیل، ئیدارهكهی ئامادهی كردووه و تیایدا لە 50 پەڕدا، بۆچوونی خۆی بۆ چارەسەکردنی کێشەکان خستەڕوو.
K24
