چین قوتابخانە و زانکۆکانی وڵاتەکەی دادەخات
ئەمڕۆ سێشەممە 28-1-2020، حکوومەتی چین دەست پێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی لە وڵاتەکەی تا کاتێکی نادیار، دواخست و دەرگای قوتابخانە و زانکۆکانی داخست.
داخستنی دەرگای قوتابخانە و زانکۆکانی چین بۆ رێگرتنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لەو وڵاتە سەری هەڵداوە ژیانی مرۆڤ دەخاتە مەترسییەوە.
لە کاتێکی پێشتری ئەمڕۆ سێشەممەدا وەزارەتی تەندروستیی چین رایگەیاندبوو، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 30 هەرێمی وڵاتەکە گەیشتووەە چوار هەزار و 515 کەس کەس و تا ئێستا 106 کەسیش لە وڵاتدا بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری وهان سەری هەڵداوە و چەندین شاری چینی گرتووەتەوە. تا ئێستا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە، دوو ژهەزار و 744 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 80 کەس لە چین گیانیان لەدەست داوە.
ڤایرۆسەکە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە.
باسنيوز
