سعودیه‌: نامانەوێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق جێبهێڵن

سعودیه‌: نامانەوێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق جێبهێڵن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا عێراق جێبهێڵن و هۆشداریش له‌ده‌رچونی هێزه‌كانیان ده‌دات و دەڵێت، مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ناوچه‌كه‌ گرنگه‌.

فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعود له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNNی ئه‌مریكی رایگه‌یاند، "ئاماده‌یی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوه‌ له‌روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گروپی تیرۆرستی داعش، هاوكات كلیلێكیش بوە بۆ رێگریكردن له‌ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی گروپه‌ تیرۆرستیه‌كان".

ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی جێگیر و باوه‌ڕپێكراوی سعودیه‌یه‌، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ فراوان بوه‌


ئاماژەی بەوەشکرد، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكی جێگیر و باوه‌ڕپێكراوی سعودیه‌یه‌، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ فراوان بوه‌، به‌جۆرێك ئەوان هه‌ماهه‌نگییه‌كی زیاتریان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكا هه‌یه‌، بۆ سه‌قامگیری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه‌دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌ باسی لەوەشکرد، "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق بمێننه‌وه‌، چونكه‌ كشانه‌وه‌یان له‌ئێستادا به‌گونجاو نازانین و پێمانوایه‌، گرنگی و تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بمێننه‌وه‌".

5ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانی له‌عێراق په‌سه‌ندكرد، حكومه‌تی عێراقیش ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربڕی


5ی ئه‌م مانگه‌، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای ده‌ركردنی هێزه‌ بیانییه‌كانی له‌عێراق په‌سه‌ندكرد، حكومه‌تی عێراقیش ئاماده‌یی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ ده‌ربڕی، ئەوەش دوای ئەوەی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی قودسی پاسداران و ئەبومەندی موهەندیس و نۆ کەسی دیکە بە بۆردومانی فڕۆکەیەکی ئەمریکی کوژران.

هه‌ینی رابردوش، به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، رێبەری ره‌وتی سه‌دان هه‌زار كه‌س خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو داوایانكرد، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق بكرێنه‌ ده‌ره‌وه‌.






خەندان
Top