لە ئیدلب له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا 36 هه‌زار سڤیل ئاواره‌بوون
محه‌مد حه‌للاج، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخه‌ری كاروباری سووریا كه زانیاریی له‌سه‌ر ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربووان له ناوچه‌كه كۆده‌كاته‌وه، به ئاژانسی فه‌رمیی توركیای راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی به پشتیوانیی ئاسمانیی رووسیا ده‌كرێنه سه‌ر گونده‌كانی رۆژئاوا و باشووری حه‌له‌ب كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونی خه‌ڵك به‌رده‌وامه.
له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌ی سووریا و رووسیا له‌م دوو رۆژه‌ی دواییدا 36 هه‌زار و حه‌وت سڤیل كه له 11 هه‌زار و 691 خانه‌واده پێكهاتوون، ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون.
به‌مجۆره‌ش ژماره‌ی ئەو کەسانەی کە له تشرینی دووه‌می 2019ـه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون نزیكبووه‌ته‌وه له 450 هه‌زار.
زۆربه‌ی ئاواره‌بووان رووده‌كه‌نه ئه‌و كه‌مپانه‌ی کە له سنووری توركیاوه نزیكن و ئه‌و ناوچانه‌ی له میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵخانی فورات و چڵه زه‌یتووندان، به‌ڵام نه‌بوونی شوێنی پێویست بۆ دانانی خێوه‌ت كێشه‌ی دروستكردووه.
ئاواره‌بووان پێویستیان به هاوكاریی به‌په‌له و دابینكردنی پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ژیان هەیه.
