سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه
له سێیه‌مین ڕۆژى به‌شداریكردنیدا له كۆڕبهندیى ئابووریى جیهان له داڤۆس، سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 23/1/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یووسف بن عه‌له‌وى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عومان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا له بواره جیاكاندا كرایه‌وه، هه‌روه‌ها دوایین دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و كاریگه‌ریى ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیرى، چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان، مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانیان، ئاراسته و سیاسه‌تى ئارامخوازیى عومان له ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه و جیهان، تاوتوێ كران.
