تورکیا هێزی زیاتر دەنێرێتە سەر سنووری سووریا
سوپای تورکیا هێزێکی زیاتری وڵاتەکەی دەنێرێتە سەر سنوورەکانی سووریا.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، هێزە نوێیەکەی تورکیا رۆژی چوارشەممە 22-1-2020 نێردراوەتە سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا لە پارێزگای کیڵیس لە باشووری تورکیا.
هێزە نوێیەکە لە یەکەی هێزی تایبەت پێک دێت و وەک بەرپرسانی تورکیا رایانگەیاندووە، بۆ زیاتر بەهێزکردن و پاراستنی سنوورەکانی تورکیا، لەسەر سنووری سووریا جێگیر کراوە.
باسنيوز
