چاوشئۆغڵو: یەكێتی ئەوروپا لە نەریتەكانی دوركەوتوەتەوە

چاوشئۆغڵو: یەكێتی ئەوروپا لە نەریتەكانی دوركەوتوەتەوە
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، یەكێتی ئەوروپا خەریكە بەشدەبێت و دوردەكەوێتەوە لە نەریتەكانیان.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەرەی توركیا لەميانى بەشداریكردنی لە كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس لە سویسرا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند "پێویستە یەكێتی ئەوروپا دوربكەوێتەوە لە سیاسەتی وەلانان و رێگری دوربكەوێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ نەریتە دێموكراسییەكان و بازاڕی ئازاد و گشتگیری و رۆشنبیری".

ئەو وتانەی وەزیری دەرەوەی توركیا لە چوارچێوەی دانیشتنێكی تایبەت بە یەكێتی ئەوروپا بو لەژێر ناوی "هەستانەوەی ئەوروپا"، كە لە كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس ئەنجامدرا.

كۆڕبەندی جیهانی داڤۆس، رێكخراوێكی جیهانی ناحكومی و قازانجنەویستە، كە بە دیدارە ساڵانەكانی ناسراوە و بە شێوەیەكی گشتی ئەو دیدارانە لە مانگی كانونی دوەمدا بەبەشداری چینێكی دیار لە سەرۆكی وڵاتان و بازرگان و سیاسی و ئەكادیمیستەكان لە شاری داڤۆس لە ئوسترالیا ئەنجامدەدرێت و تێیدا بابەتەكانی پەیوەست بە دۆخی جیهان و ئابوری و ژینگە تاوتوێدەكرێن.








خەندان
Top