راگەیێندراوی کۆشکی سپی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و دۆناڵد ترەمپ
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە پابەندی خۆیان بۆ کارکردن بۆ تێکشکاندنی داعش دووپاتکردەوە.
سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشی کرد بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی بەردەوامی بۆ ئاوارە و پەنابەران.
پێشتر کۆشکی سپی دەقی قسەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس بڵاوکردەوە.
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، "لە کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدار و دۆستانەدا لە داڤۆس، خۆشحاڵم بووم بە بینینی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، ئەو پێزانینی هەبوو بۆ رۆڵی کوردستان لە شەڕی بەیەکەوە لەدژی داعش و پارێزگاریکردن لە کەمینەکان. من سوپاسی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکام کرد بۆ سەرکردایەتی و پاڵپشتی. ئێمە قسەمان لەسەر بەشەکانی دیکەی عێراق و هاوئاهەنگی ئابووری کرد".
