بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ژنێک دەبێتە سەرۆکی یۆنان
ئەمڕۆ چوارشەممە 22-1-2020، پەرلەمانی یۆنان بە دەنگی 261 پەرلەمانتار لە کۆی 300 پەرلەمانتار، خاتوو ئیکاتیرینی ساکیلارۆپۆڵۆی بە سەرۆکی وڵات، هەڵبژارد.
ئەو خاتوونە، کە تەمەنی 63 ساڵە، یەکەم ژنە کە ببێتە سەرۆکی یۆنان. ئەندامی هیچ حزبێک نییە و پێشتر دادوەر بووە، پسپۆڕە لە یاسای دەستووریی و یاسای ژینگە.
باسنيوز
