چاوشئۆغلۆ: لە زۆر بابەتدا لەگەڵ ئێران هاوڕاین
مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا لەمیانەی وتارێکدا لە کۆڕبەنی ئابوری جیهانی داڤۆس رایگەیاند، "تورکیا ئامادەیە هاوکاری هەمو لایەنەکانی لیبیا بکات بۆ چارەسەری قەیرانی لیبیا و بەردەوام بونی ئاگربەست لە لیبیا".
ئەوەشی خستەڕو، "ئێمە پشتگیری فائیز سەراج، سەرۆکی حکومەتی ویفاقی لیبیا و روسیا دەکەین، بۆ رێکخستنی کۆبونەوە لایەنەکان لەگەڵ خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا".
لەبارەی ئێرانەوە چاوشئۆغلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی لە زۆر بابەتدا هاوڕایە لەگەڵ ئێراندا و دژایەتی سزا ئەمرییکیەکان دەکەین کە بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی".
خەندان-
